پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی داوای دەستپێكردنەوەی دەوام دەكات
  2020-10-17       684       

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی داوا لە بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن دەكات دەوامی خوێندن دەستپێبكەنەوە.

ئاوێنه‌: عومەر ساڵح ئەحمەد و بەكر محەمەد مەحمود بەڕێوەبەرانی پەروەردە لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرانی ناوەندەكانی خوێندنیان كردووە رایانگەیاند ئێمە وەک پەروەردەکاران و بەرپرسانی پەروەردەیی پێمانوایە کاتی ئەوەهاتووە بچینەوە ناوەندەکانی خوێندن ودەوام دەستپێبکەینەوە و بەگوێرەی فەرمانە وەزریەکان کە پۆلەکانی 1و2 ی بنەڕەتی وپۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە لە ناو خوێندنگە دەوام دەکەن و پۆلەکانی تریش بەشێوازی خوێندنی ئەلکترۆنی دەبێت.

دەقی راگەیەندراوەكە: 
بۆ /بەڕێوەبەرە بەڕێزەکانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
بابەت/ ڕوونکردنەوە

وەک ئاگادارن ماوەی چەند ڕۆژێکە دەوامی فەرمی خوێندنگەکان بەگوێرەی قۆناغەکان دەستیپێکردووە ،بەڵام لەسنووری هەردووپەروەردەی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچە وخراپی گوزەرانی مامۆستایان وفەرمانبەران دەوام بەپێی پێویست نەکراوەتەوە.

ئێمە وەک پەروەردەکاران و بەرپرسانی پەروەردەیی پێمانوایە کاتی ئەوەهاتووە بچینەوە ناوەندەکانی خوێندن ودەوام دەستپێبکەینەوە و بەگوێرەی فەرمانە وەزریەکان کە پۆلەکانی 1و2 ی بنەڕەتی وپۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە لە ناو خوێندنگە دەوام دەکەن و پۆلەکانی تریش بەشێوازی خوێندنی ئەلکترۆنی دەبێت.

بەڕێزان ...چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندی قوتابی وخوێندکار نابێت..دەزانین هەریەکەمان چەند لە دواکەوتنی مووچەوبێدادی نیگەرانین ولەگەڵ گشت مافەڕەواکانی مامۆستایانین هێندەیش نیگەرانی پرۆسەکەین بۆیە بەم ڕوونکردنەوەیە داواکارین لەسەرجەم بەڕێوەبەرومامۆستایانی بەڕێز بچنەوەناوەندەکانی خوێندن ودەوام دەست پێبکەنەوە.

بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ڕۆژەکانی دەوامی ساڵی خوێندن و وادەی تاقیکردنەوەکان وتەواوکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن دیاریکراون وچیتر با(کات) بەهەدەرنەڕوات.
عمر ساڵح ئەحمەد                بەكر محەمەد مەحمود
             بەڕێوەبەرانی پەروەردە

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×