وەزارەتی شارەوانی: بەشێكی شەقامی 150 مەتری هەولێر بەرەو تەواوبوون دەچێت
  2020-10-17       1146       

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دواین زانیاری لەسەر قۆناغەكانی تەواوكردنی شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت: کارکردن لە شەقامەكە بەردەوامە و ئەو بەشەی كاری تێدا دەكرێت، بەرەو تەواوبوون دەچێت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگەیەنراوێكی سەبارەت بە پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری خێرای شاری هەولێر خستەڕوو كە تیایدا هاتووە: كۆی پرۆژەكە بەسەر پێنج قۆناغ دابەش بووە قۆناغی یەكەم كە زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە، بە دوو بەش تەواو دەبێت، بەشی یەكەم، لە رێگەی شەقڵاوە بۆ رێگەی بەحركە لە 8ی ئەیلوولی 2019 دەستیپێكردووە، بەدرێژایی 9.5 كیلۆمەتر تا كۆتایی ساڵ تەواو دەبێت، ئەم بەشە پێكهاتووە لە 2 ئینتەرچەینج و 8 ئۆفەرپاس و 6 ئەندەرپاس و 3 یوتێرن فلای ئۆڤەر و 3 پردی پەڕینەوەی پیادە.


ئاماژە بەوەش كراوە: بەشی دووەمی ئەم قۆناغە لە رێگەی بەحركە بۆ گۆپاڵە، درێژییەكەی 6 كیلۆمەترە. پێكهاتووە لە دوو ئینتەرچەینج كە یەكێكیان بە رێگەی گۆپاڵ-دهۆك و ئەوی تر بە رێگەی ئۆتۆبانی هەولێر-زاخۆ دەبەسترێتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×