بەرپرسێكی باڵای پارتی: كێشەی ئێمە زۆر لە پرسی مووچە گەورەترە
  2020-11-29       934       
بەرپرسی پەیوەندیی کوردستان و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت كێشەی ئێمە سیاسییە زۆر لە پرسی مووچە گەورەترە ، فشارێكی سیاسیمان لە سەرە بۆ ئەوەی شكستی خۆیان پێ بشارنەوە ، هەروەها چاویان بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایە .

ئاوێنە: لەمبارەیەوە عـەلـی حسـێـن بەرپرسی پەیوەندیی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ میدیای فەرمی حیزبەكەی وتویەتی: بەغدا نیەتی نییە كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە پێی دەستوور چارەسەر بكات وتیشی:ئەو بەشەی پەرلەمانتارانەی كورد بەشێكن لە دژایەتی كردنی هەرێمی كوردستان دەتوانیین بە خائین ناویان ببەیەن، ئەوانە بە كرێگیراون .

ناوبراو وتویەتیشی :ئەو تیمەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاودەنگن و هەماهەنگن لە كاركردن، بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو كێشەو گرفتانەی كە هەن لەگەڵ بەغدا و چۆنیەتی هەنگاو نان لە چارەسەركردنیان .

ئەوەشی وتوە:شاندی هەرێم تەعبیر لە خواستی تەواوی خەڵكی هەڕێمی كوردستان ده‌كات، تا ئێستاش هیچ گرفتێك لەم رووەوە هەستی پێنەكراوە ، زۆر جار گرفت هەیە لە نێوان پارتە سیاسییەكان، بەڵام تێگەیشتنی باش هەبووە، بە یەك ئاراستە هەنگاو دەنێین .

لەبارەی مووچه‌ و دوو ئیداریی ناوبراو وتویەتی: بابەتی مووچە بە دوو ئیدارەیی چارەسەر نابێت بە ڵكو بە یەك ئیدارەو بە یەك ئیرادە چارەسەر دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×