ئه‌ندامێكی كورد لە لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت: بەغدا بەنیازە
320 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت بەڵام به‌دوری ده‌زانێت له‌م
هه‌فته‌یه‌دا رەوانەی بكات.
ئاوێنە: شیروان میرزا، پەرلەمانتاری یەكێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی
عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند، حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌نیازه
320 ملیار دیناره‌كه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، به‌ڵام به‌دوری ده‌زانێت له‌م
هه‌فته‌یه‌دا به‌و بڕه پاره‌یه بگاته هه‌رێم.
میرزا راشیگه‌یاند: تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌فدی ره‌وانه‌ی
به‌غدا نه‌كردوه، وێرای ئه‌وه‌ی دو هه‌فته به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رزدا
تێپه‌ڕیوه كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌نگیان پێنه‌دا.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختیشیكردەوە كه پێویسته حكومه‌تی
هه‌رێم هه‌نگاوی نوێ بنێت و وه‌فدێك ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی
كێشه هه‌ڵپه‌سراوه‌كان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش، لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌رایه‌تی، له راگه‌یه‌نراوێكدا داوای له‌هه‌ردو
حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم كردبو پابه‌ند بن به‌ته‌واوی ده‌قه‌كانی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی
كورتهێنانی دارایی كه به‌مدواییانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند
كرا، جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بێت به
یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرسه دارایی و نه‌وتییه‌كان، وه‌ك له‌ده‌قی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی
كورتهێناندا ئاماژه‌ی پێكراوه تاوه‌كو حكومه‌تی فیدڕاڵیش پابه‌ندییە‌كانی له‌به‌رامبه‌ر
گه‌لی كوردستان جێبه‌جێ بكات وه‌ك له‌ده‌قی یاساكه‌دا هاتوه.
هەر ئەمڕۆش راوێژكاری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری
دارایی و ئابوری رایگەیاند، حكومەتی عێراق پلانی هەیە لەم هەفتەیەدا پڕۆژە یاسای
بودجەی 2021 رەوانەی پەرلەمان بكات.