گۆڕان: لێدوانی بەرپرسانی حزبی و حكومی و پەرلەمانتارانمان رای رەسمی بزوتنەوەكە نییە
  2020-11-30       936       

بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، هەڵوێستی رەسمیان لەلایەن بزوتنەوەكە بڵاودەكرێتەوەو هەمو لێدوانی بەرپرسانی حزبی و حكومی و پەرلەمانتارەكانیان بۆ میدیاكان، گوزاراست لە رای رەسمی ئەوان ناكات.

ئاوێنە: بزوتنەوەی گۆڕان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیاند، هه‌ڵوێستی فه‌رمیمان لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه‌، هه‌مو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه‌ لەلایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له‌ رای فه‌رمی بزوتنه‌وەکە ناكات.

هەروەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی هاوچه‌رخه‌ بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشە سیاسیی و ئابوری و داراییه‌كانی هه‌رێم و حکومەتی ئیتیحادی، كه‌ زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر ده‌ربڕینێكی دیكه‌ كه‌ وه‌ك سوكایه‌تی، یان زمانێكی نه‌شیاو دژی کەسایەتیە سیاسیه‌كان، یاخود حیزبه‌كان به‌كاربهێنرێت كلتوری سیاسی ئێمه‌ نیە و دژی دەبین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری سیاسیمان ناكات."

دەقی راگەیەندراوەکە...

راگه‌یه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی

وه‌ك پێشتریش ژوری رۆژنامه‌وانی بڵاوی كردبوه‌وه‌، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و، هه‌مو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه‌ لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له‌ رای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات.

هاوكات، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی هاوچه‌رخه‌ بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشە سیاسیی و ئابوری و داراییه‌كانی هه‌رێم و حکومەتی ئیتیحادی، كه‌ زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر ده‌ربڕینێكی دیكه‌ كه‌ وه‌ك سوكایه‌تی، یان زمانێكی نه‌شیاو دژی کەسایەتیە سیاسیه‌كان، یاخود حیزبه‌كان به‌كاربهێنرێت كلتوری سیاسی ئێمه‌ نیە و دژی دەبین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری سیاسیمان ناكات.

بزوتنەوەی گۆڕان
٣٠ی ١١ی ٢٠٢٠

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×