ڕیکەوتنێکی نۆێ لە نێوان بەڕیتانیاو فەڕەنسا لەبارەی بەپەڕینەوەی پەنابەران ئەنجامدرا
  2020-12-01       948       
حکومەتی بەریتانیاو فەڕەنسا بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە پەرینەوەی پەنابەران ڕێککەوتنێکی تازەیان واژوکرد لەسەر ڕیگری کردن لە پەڕینەوەی پەنابەران لە فەڕەنساوە بۆ بەڕیتانیا لەڕێگای دەریایی ( مانش) ی نێوانیان.

ئاوێنە - زریان محەمەد: دەشتی جەمال، سکرتێری فدراسێۆنی سەرانسەری پەنابەران لەعێراق بە ئاوێنەی ڕاگەیاند "بریتی باتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاندووە کەدەبێت لایەنی فەرەنسی لەرێکەوتی یەکی دێسمبەر پۆلیسی ئێشکگری دەریایوانی زیادبکات بە پشتیوانی فڕۆکەی چاودێری بۆ ڕیگری کردن لەپەڕینەوەی پەنابەران بە چوپ هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ئەم ڕیکەوتنە ئەرکەکان هاوبەش دەکات و پەڕینەوەی پەنابەران محاڵ دەکات".

راشیگەیاند "بەرپرسانی فەڕەنساش ڕایان گەیاند لە مانگی سێپتامبەری ڕابردوووە توانیویانە ڕێگری لەپەرینەوەی ( ١٣٠٠ ) پەنابەر بکەن بۆ بەڕیتانیا بە جۆرەها بەلەم هەر لەو ماوەیەشدا بەشێك لەپەنابەران بە مەلەوانی بەدریژی ( ٢٠ )کم پەریونەتەوە بۆ بەریتانیا".

لە نێوان مانگی یەکی ئەمساڵ هەتاوەکو مانگی هەشت (٦٢٠٠ ) پەنابەر لەرێگای دەریاوە لەفەرەنساوە پەریونەتەوە بۆ بەڕیتانیا جگە لەوانەی لەڕیگای ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو شەمەندەفەر پەریونەتەوە.

دەشتی جەمال، ئەوەشی ڕونکردەوە لەماوەی بیست و چوار کاتژمیردا لە بەراواری ٢٦/ ٢٧ /٢٠٢٠/١١ دا٦٤ پەنابەر لە دەریایی نیوان بەریتانیاو فەرەنسا ڕزگارکران کە بەنیازبوون بپەرنەوە بۆ بەڕیتانیا وە لەنیو پەنابەرە رزگاربوەکاندا ژنیکی دوو گیان و چەندین منداڵ هەبوون.

سکرتێری فدراسێۆ لەسەر دۆخی ئەو پەنابەرانەی گەیشتوونەتە بەریتانیا دەڵێت" ئەوپەنابەرانەی لەماوەی ٩مانگی ڕابردوودا گەیشتونەتە بەریتانیا زۆربەیان لەنیو هۆتیل وهۆستیلەکاندا راگیراون تا ئێستاش شۆێنی نیشتەجێ بوونی کاتیان پی نەدراوە بەتایبەتی بە خێزانەکان ، ئەمەش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ورێکارەکانی قەدەغەی هاتووچووە بووە کە بەشێکی زۆر لە خزمەتگوزاریەکان راوەستاوە ولەگەل ئەوەشدا فیدراسیۆن توانیویتی هاوکاری گرتنی پارێزەروڕێنمای وهەندێك پیداویستی سەرەتایی بگەیەنێت بەو پەنابەرانەی پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوەکردوە."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×