ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و چین و توێژە جیاوازەکان له‌ سلێمانی دەستپێبکات
  2020-12-02       468       

بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایانی ناڕازی و چین و توێژە جیاوازەکان لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی دەستپێبکات.

 ئاوێنه‌: ناڕەزایەتی هاوڵاتییان و موچەخۆران بەدەست قەیرانی دارایی و بێ موچەییەوە تادێت زیاتر دەبێت، هەر بۆیە دوێنێ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریاندا ئەمڕۆ چوار شەممە کاتژمێر ١٠ لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی داوای لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان و فەرمانبەران و مامۆستایان  و چین و توێژە جیاوازەکان کرد بەشداری بكەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×