ژمارەیەك كەس بە چەكەوە هێرشیانكردەسەر نەخۆشخانەی رزگاری له‌ هەولێر
  2020-12-02       500       

شەوی رابردوو ژمارەیەك كەس بە چەكەوە هێرشیانكردەسەر نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانەی بە چەك هێرشیان كردووەتە سەر نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر، كەسوكاری نەخۆشێكی بە تەمەنی كۆرۆنا بوون كە كۆچی دوایی كردووە.

ئەو كەسانە چونە نێو نەخۆشخانەكە و ئازاری ژمارەیەك پزیشك و كارمەندی تەندروستییان داوە.

هاوكات زیانی مادییان بە نەخۆشخانەی رزگاری گەیاندووە، تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر لەوبارەیەوە رونكردنەوەیان نەداوە.

هاوكات شەوی رابردوو لە شەڕێكدا كە چەكی تێدا بەكارهات، كەسێك كوژراو ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×