2020-12-03   754     
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیی خۆپیشاندانیان كرد‌و جه‌ختیانكرده‌وه، خۆپیشاندانه‌كانیان درێژه‌ى ده‌بێت، ئه‌مڕۆ بۆ ڕێگریكردن له‌دوباره ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان، هێزێكى زۆرى ئه‌منی به‌شاره‌كه‌دا بڵاوه‌ى پێكراوه، به‌ڵام خۆپیشاندان ده‌ستى پێكرده‌وه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانیش گازى فرمێسك‌ڕێژ به‌كارده‌هێنن.
ئاوێنە: مامۆستایەک لە سەرای شاری سلێمانی (3ی کانونی یەکەمی 2020) راگەیاند، "لە ئێستادا هەریەک لە مامۆستا دیاری عەبدولقادرو عادل حەسەن‌و نەوشیروان حەمە غەریب مامۆستای ناڕازی دەستگیرکراون".
ئه‌گه‌رچى هێزێكى زۆر بڵاوه‌ى پێكرابوو، به‌ڵام گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان ده‌ستى پێكرده‌وه‌و هێزه‌كانیش به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر گازى فرمێسك‌ڕێژ به‌كارده‌هێن ناھێڵن کەس بچێتە سەرا خۆپیشاندان ئەنجام بدات، ڕێگریش لەمیدیاکانیش دەکرێت هیچ جۆرە ڕوماڵێک بکەن‌و مۆبایل‌و کامێرا بەهەرکەس ببینن لێی دەسەنن