2020-12-03   1405     
ماوه‌ی دوو رۆژه هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی رووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه و گازی فرمێسك رژێن ده‌ڕێژن، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ده‌ڵێ، ''هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی فه‌رمان له پارێزگاره‌وه وه‌رناگرن''.
ئاوێنه: خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، راگه‌یاند، لای هه‌موو كه‌س ئاشكرایه ئه‌و هێزه ته‌ناهیانه‌ی سلێمانی سه‌ر پۆلیسی سلێمانین، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی دژ تیرۆر و هێزه‌كانی ئاسایش سه‌ر به بزووتنه‌ه‌ی گۆڕان نین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، " ڕوونه ئه‌و هێزانه سه‌ر به‌كێن و راسته‌خۆ له سلێمانی فه‌رمان له كێ وه‌رده‌گرن، بێگومان فه‌رمان له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی وه‌رناگرن، بۆیه ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕوو ده‌دات له ئه‌ستۆی پارێزگاری سلێمانی نییه و هێزه ته‌ناهییه‌كانن".
سه‌ركانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته راستییه‌كان ناشاردرێنه‌وه و " ئۆباڵی ئه‌و ڕووداوانه‌یش نه‌خرێته ئه‌ستۆی پارێزگار".