2020-12-04   321     
17 مامۆستای دیكهی ناڕازی ئازادکران، دوای ئەوەی لەخۆپیشاندانەکانی دوێنێی سلێمانیدا دەستگیرکرابون.
ئاوێنه: پاش ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە، نزیكەی 47 مامۆستاو خۆپیشاندهر لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەشاری سلێمانی دەستگیركرابون، ئهمرۆ ههینی 17 مامۆستایان ئازادكران.
دوێنێ هەر لەبەیانییەوە تا پاشنیوەڕۆ، بهردهركی سەراو ناو بازاڕی سلێمانی دۆخێكی نائارامی بەخۆیەوە بینی، كاتێك ژمارەیەك لەمامۆستایانی ناڕازییو چینو توێژە جیاوازەکانیان ویستیان لەسەرا درێژە بەخۆپیشاندان بدەن بۆ داواکردنی مافەکانی خۆیان، هەر لەگەڵ گەیشتنیان بەو شوێنە هێزێكی گەورەی ئەمنی چواردەوری گرتنو ژمارەیەك لەرێكخەرانی خۆپیشاندانەكەو هاوڵاتیانیان دەستگیر كردو بردیانن بۆ گرتوخانەی "كانی گۆمە".
بەپێی زانیارییەكانی ئاوێنە ئەو كەسانە هەر لەگەڵ دەستگیر كردنیاندا مۆبایلەكانیان لێسەندونو پاش هێشتنەوەیان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لەو گرتوخانەکەو لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیان، بەڵێننامەیان پێ پڕ كردونەتەوە كە جارێكیتر بەشداری لەخۆپیشاندانێكدا نەكەن بەشێوەی یاسایی مۆڵەتی بۆ وەرنەگیرابێت، نزیكەی 20 كەسیان لەكاتژمێر 8ی ئێوارەی دوێنێدا ئازاد كراونو ئهمرۆش ژمارهیهكی دیكهیان ئازادكران.
هاوكات بهمهبهستی ڕیگرییكردن لهدهستپێكردنهوهی خۆپیشاندان، لەسەرای سلێمانیو بەشێک لەشەقامەكانی دیكەی ناوبازاڕی سلێمانی هێزی ئەمنی بڵاوەیپێكراوەو رێگە بەهیچ گردبونەوەو كۆبونەوەیەكی هاوڵاتیان نادرێت.