ئەفسەرێكی پۆلیس كە لە هێرشەكەی سەر كۆنگرێسدا بریندارببو، گیانی لەدەستدا
  2021-01-08       496       

پۆلیسی كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاند، ئەفسەرێكیان كە رۆژی چوارشەممە لە میانی روبەڕوبونەوەی لەگەڵ ئەو كەسانەدا كە هەڵیانكوتایە سەر بینای كۆنگرێس، بریندارببو، شەوی رابردو گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: پۆلیسی كۆنگرێسی ئەمریكا، درەنگانی شەوی رابردو لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، ئەفسەرێكیان بە ناوی بریان سیكنیك، 42 ساڵ، كە بەهۆی روبەڕوبونەوەی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا رۆژی چوارشەممە بریندارببو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دوێنێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەرپرسانی تاوانی كوشتن لە واشنتۆنی پایتەخت دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو ئەفسەرەی پۆلیس كردوە.

بەوجۆرە ژمارەی ئەو كەسانەی لەمیانی روداوەكانی هەڵكوتانە سەر بینای كۆنگرێسدا گیانیان لەدەستدا گەیشتە پێنج كەس. یەكێك لەوانە ژنێكی لایەنگری دۆناڵد ترەمپ بو كە پێشتر سەرباز بوە، ئەو بە گوللـەی پۆلیس كوژرا.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×