2021-01-12   1965     
لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی سلێمانی یهكێتی ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه چەند مەخزەنێکیان لەناوچەی پیشەسازی ڕوخاندووه كه "لەدەرەوەی یاسا" دروستكراوه. ئهو دهڵێت، ڕێگریی لەهەر هەوڵێک دەکەن بۆ داگیرکردنی زەوییەکانی سلێمانی.
ئاوێنه: جەزای سەید مجید، لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی سلێمانی یهكێتی لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندووه، "دوای دوجار سەردانو ئاگاداکردنەوەی ئەو کەسەی کە نیازی بوو لەدەرەوەی یاسا چەند مەخزەنێک لەناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی دروست بکات، ئەمڕۆ سێشەممە لایەنی پەیوەندیداری حکومیم ڕاسپاردو شوێنەکەیان تەخت کرد."
راشیگهیاندووه، "لێرەوە جارێکیتر ڕایدەگەیەنمو جەخت لەوە دەکەینەوە ڕێگریی لەهەر هەوڵێک دەکەین کە مەبەستی داگیرکردنی زەوییەکانی شاری سلێمانی بێتو ئەو عەیامە گوزەشت هەر کەسێک لەدەرەوەی یاساو بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی حکومی هەرچی ویست ئەنجامیبدات، جا ئەو کەسە هەر کێ بێت."