2021-01-13   299     
ناوه‌ندێكی ئامار بڵاویكردۆته‌وه تا ئێستا له جیهاندا 92 ملیۆن و شه‌ش هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
ناوندی (worldometers) له نوێترین ئاماری خۆیدا بڵاویكردۆته‌وه كه تا ئێستا 92 ملیۆن و شه‌ش هه‌زار كه‌س له جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و یه‌ك ملیۆن و 970 هه‌زار و 30 تووشبووش مردوون.
ناوه‌نده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌مریكا تووشی كۆرۆنا بوون گه‌یشتۆته 23 ملیۆن و 368 هه‌زار و 225 كه‌س و هاوكاتیش 389 هه‌زار و 599 تووشبووش مردوون .
ئه‌مریكا له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان دێت كه زۆرترین تووشبوو و گیان له‌ده‌ستدانی تێدا تۆمار كراوه.