خەبەر تورک: ئەنقەرە پێشنیاری بۆ بەغدا کردوە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش دژ بە"پەکەکە" لەشنگال ئەنجام بدەن بەپشتیوانی حکومەتی هەرێم
  2021-01-19       1486       

رۆژنامەی "خەبەر تورک" دەڵێت "ئەنقەرە پێشنیاری ئەوەی بۆ بەغدا کردوە پێکەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هاوبەش لەدژی پەکەکە لەچیای شنگال ئەنجام بدەن بەپشتیوانی حکومەتی هەرێم.

 

ئاوێنە: رۆژنامەی "خەبەر تورک" لەژمارەی ئەمڕۆیدا سێشەممە هەواڵی ئەوەی بڵاوکردوەتەوە ئەم پێشنیارەی تورکیا لەدوای ئەوە دەێت کە بۆی دەرکەوتوە پەکەکە چیای شنگالی کردوە بە"قەندیلێکی تر"و بنکەو حەشارگەی گەریلاکانی تیادا دامەزراندوە. 

"خەبەر تورک" ئاماژە بەوە دەکات کە لەهەمو گفتوگۆیەکی دولایەنی تورکی‌و عێراقیدا دۆخی شنگال تەوەری سەرەکییە، ئەنقەرە ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو دۆخە دەردەبرێت، کە گەریلاکانی پەکەکە دەستیان گرتوە بەسەر شنگالداو ٨ بنکەی مەشق‌و راهێنانیان تیا دامەزراندوە.

رۆژنامەکە ئەوەش روندەکاتەوە کە ئەم بابەتە لەئەولەویەتی ئەجندای سەردانەکەی خڵوسی ئاکاری وەزیری بەرگری بوە لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەغداو هەولێر، بەئامانجی کردنە دەرەوەی پەکەکە لەهاوکێشەکانی عێراق‌و سوریادا.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×