شەڕڤانانی ھەسەدە هێرشێکی دیکەی سوپای تورکیا بۆ سەر عەین عیسا-یان تێکشکاند
  2021-01-21       1109       
شەڕڤانانی ھەسەدە هێرشێکی دیکەی سوپای تورکیا و چەتەکانیان بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند، هەروەها دەستیان بەسەر چەک و جبەخانە و ژمارەیەک لە تەرمی چەتەکاندا گرت.

ئاوێنە: ماوەیەکە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، ڕۆژانە گوندەکانی عەین عیسا تۆپباران دەکەن و هەوڵ دەدەن ئەو گوندانە داگیر بکەن و یەکێک لەو گوندانەش کراوەتە ئامانجی ئەو هێرشانە، گوندی مالکییە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات- ھەسەدە، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا بەرەنگاری هێرشەکان دەبنەوە و یەک لە دوای یەک هەوڵە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکان تێکدەشکێنن، لەو چوارچێوەیەدا لەدەورووبەری گوندی مالکییەیان دەستپێکرد و لەو هەڵمەتەدا دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و جبەخانەی چەتەکاندا گرت و ژمارەیەکی زۆر تەرمی چەتەکانیان لە دەورووبەری ئەو گوندەدا دۆزییەوە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×