پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم دەیەوێت هاوڵاتیان برسی بكات
  2021-01-28       506       
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هیچ ئومێدێك نیە شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا ڕێك بكەوێت و شاندەكە بۆ ڕێككەوتن لەبەرژەوەندی مووچەخۆران نایەتە بەغدا.

ئاوێنە: د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: نامەوێت ڕەشبینی بە هاوڵاتیانی هەرێم بدەم،بەڵام بەداخەوە ئەوە ڕاستیەكە كە وەفدەكانی هەرێم بۆ ڕێككەوتن نایەنە بەغدا، بۆ ئەوەی دێن بە هاوڵاتیان بڵێن بۆ ڕێككەوتن چوینەتە بەغدا.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: حكومەتی هەرێم دەیەوێت هاوڵاتیان برسی بكات و چۆن بیەوێت بەو شێوەیە نەوت بفرشێت و نایەوێت ڕێككەوتن لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم ئەنجام بدات بەڵكو بۆ بەرژەوەندی خۆیان كار دەكەن.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×