وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ئەمساڵ ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە ئاکرێ ئەنجامدەدەین
  2021-01-28       415       
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند، ھەمو ھەوڵێک دەدەن لەمساڵدا ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ بۆ ھاوڵاتیان لە سنوری قەزای ئاکرێ بەئەنجام بگەیەنن.

ئاوێنە: دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەردانی قەزای ئاکرێی کردو لەلایەن قائیمقام و ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومییەوە پێشوازی کران، دواتر بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی ئاکرێی بەسەرکردەوە و رایگەیاند، "ھاتنمان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ قائیمقام و لەنزیکەوە گوێگرتن بوە لە داواکاری و پێداویستییەکانی سنورەکە کە وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەو پڕۆژانەی لە چوارچێوەی کارەکانی ئێمەدایە چۆن بتوانین خزمەتی قەزای ئاکرێ بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، قائیمقامی قەزای ئاکرێ چەند داواکاریەکیان پێشکەش کردوە، داواکارییەکان چەندین پڕۆژەی لەخۆ گرتوە، کە پڕۆژەی گرنگ بون، لەوانە دروستکردنی رێگای نوێ و نۆژەنکردنەوەی ھەندێ رێگای تر، کە نزیکەی 13 پڕۆژە دەبێت و کۆی تێچوی ئەو پڕۆژانەش کە گفتوگۆمان کردوە نزیکەی 16 بۆ 16.5 ملیار دینار دەبێت.

دانا عەبدولکەریم باسی لەوەشکرد، "بەڵێن بە خەڵکی ئاکرێ دەدەین کە نوێنەری ئەوان دەبین لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی ئەو بودجەیەو جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە لەمساڵدا، کە خۆی دەبینێتەوە لە ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ بۆ سنورەکە".

ئاکرێ سەر بە پارێزگای دھۆکە، 95 کیلۆمەتر دورە لە شاری موسڵەوە و دەکەوێتە 120 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆکەوە، لەنێوان سێ چیادایە، خانوەکانی لەسەر یەک بەداوێنی شاخەکاندا ھەڵچون، ئەمە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشیوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×