بە تۆمەتی بڵاوکردنهوهی
زانیاری لەسەر کەیسی دەستگیرکراوەکانی بادینان، دادگای هەولێر بڕیاری دهستگیركرنی
بۆ ئەیهان سەعید، برای یەکێک لە سزادراوانی بادینان دهركرد كە ناوبراو ئەندامی ژوری
پەیوەندییە سیاسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕانە.
ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی گۆڕان، ئهمڕۆ دوشهممه (22/2/2021) بە تۆمەتی
بڵاوكردنهوهی زانیاری و بەرگریکردن لە دەستگیرکراوانی دهڤهری بادینان، دادگای
هەولێر بڕیاری دهستگیركرنی بۆ ئەیهان سەعید، برای شڤان سەعید، کە یەکێکە لە پێنج
سزادراوەکەی بادینان، دهركردوه.
ئهو تۆمهتهی
ئاڕاستهی ئهیهان سهعید کە ئەندامی ژوری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕانە،
كراوهو دادگا بڕیاری دهستگیركردنی بۆ دهركردوه، بڵاوکردنهوهی زانیارییه لەسەر
کەیسی دەستگیرکراوەکانی دهڤهری بادینان گەیاندنی زانیارییەكان بە رێکخراوەكانی
مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیی و باڵیۆزخانە و کۆنسوڵی وڵاتان، بە تایبەت کونسوڵخانەی ئەمهریكا
لە هەرێم.
ناوبراو خۆی دانیشتوی پارێزگای دهۆکە بەڵام بڕیارەکە لەلایەن دادگای تاوانی هەولێرەوە دەرکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە
رۆژی (16/2/2021) بڕیاری سزادان بە شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی
دهڤهری بادینان دەرکرا.