پنتاگۆن: لەكات و شوێنی گونجاو وەڵامی هێرشەكەی هەولێر دەدەینەوە
  2021-02-23       334       
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكەی هەولێریان بە جددی وەرگرتووە و لە كات و شوێنی گونجاو وەڵامی دەدەنەوە.

ئاوێنە: جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تائێستا لێكۆڵینەوەكانیان لە هێرشەكانی سەر هەولێر، بنكەی سەربازیی بەلەد و ناوچەی سەوزی بەغدا بەردەوامن و نەگەیشتوونەتە ئەنجامی كۆتایی كە كێ لە پشتیانەوە بووە.

جۆن كێربی باسی لەوەش كرد، ئەوان پشتیوانی لە فراوانكردنی چالاكییەكانی ناتۆ دەكەن، بەڵام هیچ پلانێكیان نییە ژمارەی سەربازەكانیان لە عیراق زیادبكەن بەڵكو بەشێوەی تر بەشداری لە فراوانكردنەكەدا دەكەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×