لە ھەولێر بەگوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار دو پڕۆژەی ئاو جێبەجێ دەكرێن
  2021-02-27       909       

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە گوژمەی سێ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار دو پڕۆژەی گەورەی بواری ئاو لە شاری ھەولێر لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی دەستی بە کارەکان کردوە کە دو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژین بۆ شاری ھەولێر.

ئاوێنە: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی"دەست بە دو پڕۆژەی ئاوی ناو شاری ھەولێر دەکرێت لەسەر قەرزی ژاپۆنی لەگەڵ کۆمپانیای جایکا و لە سەرەتا دەست بە کۆڵین دەکرێت بۆ گۆڕینی تۆڕی ئاو، پڕۆژەیەکی گەورەیە بە گوژمەی دو ملیار و٨٠٠ ملیۆن دۆلار و سەرەتا ئەو دەستی پێ کراوە، کێشەی تۆڕی ئاو لە ھەولێر چارەسەر دەکرێت."

ئاری ئەحمەد باسی لەوەش کرد: "پڕۆژەی دوەمیش پڕۆژەی ئاوەڕۆی ناوشاری ھەولێرە ئەویش بە گوژمەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە و، ئەویش جێبەجێ دەکرێت کە دو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژین بۆ شاری ھەولێر لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێن."

وتیشی"پڕۆژەی یەکەم دەستی بەکار کردوە و کارکردن لێی بەردەوام دەبێت تاوەکو پڕۆژەکە تەواو دەبێت و ئەوەی دیکەش دەست پێ دەکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×