یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دیاریکرا
  2021-03-06       1764       
رێککەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠٢١، یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانی ئەمساڵ دەبێت، بەگوێرەی لێکدانەوەی ناوەندێکی لێکۆڵینەوە لە کەشناسی و گەردوونزانی، ناوەندی "طقس العرب" بۆ لێکۆڵینەوەی کەشناسی و گەردوونزانی بڵاویکردوە، لە رۆژی ١١ی نیساندا مانگ نابینرێت، هەر بۆیە ١٢ی نیسان نابێتە یەکەم رۆژی رەمەزان. 

لە رێککەوتی ١٢ی نیساندا مانگ بە چاوی سەر دەبینرێت و بەوەش رادەگەیەنرێت کە بۆ رۆژی دواتری واتە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە.

هەر چەند ساڵ جارێک مانگی ڕەمەزان لەگەڵ وەرزێکدا دێت و مانگەکانی ساڵنامەى کۆچی ساڵانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و هەر مانگێک نزیکەى ١٠ رۆژ پێش دەکەوێت بەبەراورد بەساڵی پێشوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×