وەزیری بەرگری ئەمریكا: وەڵامی گونجاومان بۆ هێرشەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەد دەبێت
  2021-03-07       638       

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، وەڵامی وڵاتەكەی بۆ هێرشە موشەكییەكەی سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد، وەڵامێكی گونجاو دەبێت.

ئاوێنە: لۆید ئۆستن، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، كاتێك وەڵامی هێرشە موشەكییەكەی سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەدمان دایەوە، ئەوا لەكات و شوێنێكدا دەبێت كە خۆمان هەڵیدەبژێرین.
ئەوەشی خستەڕو، دەبێت ئێرانییەكان بزانن ئێمە پشتیوانی لە هێزەكانمان دەكەین وەڵامیشمان بۆ هێرشەكە تاوتوێكراو و گونجاو دەبێت.

وتیشی، دەمانەوێت پشت بە دیپلۆماتییەت ببەستین بەڵام لەهەمان كاتدا دەبێت هێزەكانمان ئامادەبن بۆ بەرپەرچدانەوە.

هەفتەی رابردو بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق كە هێزەكانی هاوپەیمانان لەخۆدەگرێت بە 10 موشەك كرایە ئامانج و لە ئاكامی ئەوەشدا كەسێكی مەدەنی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×