هەناردەی نەوتی گازپرۆم ڕاگیرا لەبەرئەوەی کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتەکە (کیپ ئۆف ئۆیڵ) مانیان گرتووە.
ئاوێنە، ئاراز محەمەد: سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای کیپ ئۆف ئۆیڵ بەئاوێنەی راگەیاند "هۆکاری راگرتنی نەوتی گازپرۆم ئەوەیە گواستنەوەی نەوت قۆرغ کراوە لەلایەن کۆمپانیایی بلاک بوڵەوە، ئێمە پێمانوایە گازپرۆمو حکومەت یەکێکیان بەرتیل وەردەگرن لەکۆمپانیای بلاک پوڵ چونکە شەش ساڵە هەمان کۆمپانیا کاری گواستنەوەی نەوتی بلۆکی گەرمیانی گازپرۆم دەکات".
گازپرۆم یەکێکە لەگرنگترین ئەو کۆمپانیاینەی لەهەرێمی کوردستاندا بەگشتیو لەناوچەی گەرمیاندا بەتایبەتی نەوت بەرهەمدەهێنن.