2021-03-31   739     
له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستاندا په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى یه‌كێتى هێرشیكرده‌سه‌ر حكومه‌ت‌و به"حكومه‌تێكى مۆدێلى مێینه" ناوى برد، دواتر ئه‌و وته‌یه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى ناڕه‌زایی به‌دواداهات‌و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش به‌توندى وه‌ڵامیدایه‌وه.
ئاوێنە:سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه، سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌په‌رله‌مانتارانى ڕاگه‌یاند، خه‌مى موچه خه‌مى هه‌موان به‌بێ جیاوازى، بۆیه ڕێگه به‌هیچ په‌رله‌مانتارێك نادرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بكات.
هاوڕێ مه‌لا ستار په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕێگه‌ى پێدرا جگه له‌بابه‌تى موچه هه‌رچیه‌كى هه‌یه له‌ماوه‌ی دیاریكراوى خۆیدا بیگه‌یه‌نێت، سه‌ره‌تا په‌رله‌مانتاره‌كه باسى لێبڕینى موچه‌ى كرد، سه‌رۆكى په‌رله‌مان قسه‌كانى پێبڕى‌و دواتر په‌رله‌مانتاره‌كه ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر بابه‌تى ڕێگه‌وبان قسه‌ده‌كات‌و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش ڕێگه‌ى پێدا.
هاوڕێ مه‌لا ستار په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، "ڕێگه‌وبانه‌كان به‌دۆخێكى خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت، ڕۆژانه ڕوداوو كاره‌ساتى زۆر دڵته‌زێنى لێده‌كه‌وێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ڕێگه‌وبانه‌كان، به‌ڵكو ده‌یان گرفتى تر بونیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌رى ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه حكومه‌تى هه‌رێمى حكومه‌تێكى مێینه‌ى مۆدێله كه ناتوانێت داخوازى هاوڵاتیان جێبه‌جێبكات".
له‌وكاته‌دا د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مان پرسیارى له‌په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى كرد‌و وتى:"حكومه‌ت حكومه‌تێكى چییه؟".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ش وه‌ڵامیدایه‌وه‌و وتى:"ڕه‌گه‌زى حكومه‌تی ھەرێم مێینه‌یه".
سه‌رۆكى په‌رله‌مان جارێكى دیكه پرسیارى له‌په‌رله‌مانتاره‌كه كرد ڕونكردنه‌وه‌ى پێبدات ئاخۆ مه‌به‌ستى له‌ڕه‌گه‌زى مێینه چییه‌و پێشیڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ قسه به‌حكومه‌ت بڵێى له‌ڕێگه‌ى ئێمه‌وه پێى مه‌ڵێ".
دواتریش په‌رله‌مانتاران ناڕه‌زاییان نیشاندا‌و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش جه‌ختیكرده‌وه، قسه‌كانى هاوڕێ مه‌لا ستار له‌پرۆتۆكۆل ده‌سڕدرێته‌وه.