كونسوڵگەری بەریتانیا: پەسەندكردنی بودجە هەلی چاكسازی بۆ حكومەتی هەرێم دەڕەخسێنێت
  2021-04-01       436       

كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، تێپەڕاندنی بودجەی عێراق هەلێك دەڕەخسێنێت بۆ حكومەتی هەرێم بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و دەشڵێت، رێككەوتنی هەرێم و بەغدا دەکرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئاوێنە: كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر، كەمێك لەمەوبەر، لە لێدوانێكی نوسراودا رایگەیاند، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هەمو ئەوانە دەکەین کەوا ڕۆلیان هەبوە لە هەردو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ مسۆگەرکردنی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بودجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو"تێپەڕاندنی ئەم بودجەیە هەلێک دەڕەخسێنێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و دوبارە بنیادنانەوە لە دوای کۆڤید-١٩."

كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا وێڕای ستایش و دەستخۆشی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ "ڕۆڵە ناوازەکەی بۆ ئەنجامدانی دانوستاندنی بودجە" وتوشیەتی"ئەم ڕێککەوتنە دەکرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا."

جەختیشی كردۆتەوە كە "بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەردولا لەم پێناوەدا."

دەقی لێدوانەكە...   

لێدوانێک لە کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر دەربارەی ڕێککەوتنی بودجەی ٢٠٢١:

پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەمو ئەوانە دەکەین کەوا ڕۆلیان هەبوە لە هەردو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ مسۆگەرکردنی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بودجە.

تێپەڕاندنی ئەم بودجەیە هەلێک دەڕەخسێنێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و دوبارە بنیادنانەوە لە دوای کۆڤید-١٩. وە ئێمە لێرەوە بەتایبەتی ستایش و دەستخۆشی لە جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی دەکەین بۆ ڕۆڵە ناوازەکەی بۆ ئەنجامدانی دانوستاندنی بودجە.

ئەم ڕێککەوتنە دەکرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداد، وە بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەردولا لەم پێناوەدا.   

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×