بەهۆی شكانی بۆرییەوە، دابینكردنی ئاو لە هەولێر راگیرا
  2021-04-02       431       

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی شكانی بۆری هێڵێ سەرەكی وێستگەی ئاوی ئیفراز3، بۆ ماوەیەكی كاتی دابینكردنی ئاو رادەگیرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"بەداخەوە ئەمڕۆ هەینی 2ی نیسانی 2021 کاتژمێر 5ی بەیانی بۆڕی هێڵی سەرەکی وێستگەی ئاوی  ئیفراز 3 شکاو  بەناچاری وێستگەی ئیفرازی 3 وەستێندرا."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هاوشاریانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە کە بۆ ماوەیەکی کاتی دابین کردنی ئاو رادەوستێت."

بەڕێوەبەرایەتییەكە داوای لە هاوڵاتیانی شارەكە كردوە هاوكاریان بن لە دەستگرتن بە ئاوەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×