هەپەگە ئاماری بۆردومانی هەفتەی ڕابردوی سوپای‌ توركیای‌ بڵاوكردەوە
  2021-04-02       541       
ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنیی هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل -هەپەگە، ئاماری بۆردومانی هەفتەی ڕابردوی سوپای‌ توركیای بڵاو كردەوە. به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، بۆردومان‌و هێرشەكان بێ زیان بون.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیەندراوێكی لەبارەی هێرش‌و بۆردومانەكانی هەفتەی ڕابردوی سوپای‌ توركیای‌ بڵاو كردەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتوە، "لە ڕۆژی ٢٦ی ئازار، قەرەقولەکانی سەرسنووری دەوڵەتی توركی داگیرکەر،  ناوچەی تابووری ئەربان و وەرخەلەی هەرێمی ئاڤاشینیان بە تۆپ وهاوەن، بۆردومان کرد."

ئاماژەی بەوەیش كردوە، "هەر لە ڕۆژی ٢٦ی ئازاردا، لەکاتژمێر ١٣:٠٠ ناوچەی قەرتالی هەرێمی ئاڤاشین بۆردومان کرا."

لەڕاگەیەنراوەكەدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "ڕۆژی ٢٩ی ئازار، ناوچەی کۆلتی هەرێمی خواکورک، بە تۆپ و هاوەن  و دواتر بەهەلیکۆپتەر کرایە ئامانج ‌و دواتریش هەر لە هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ ، ناوچەی چەمی لۆلانێی هەرێمی خواکورک، بۆردومان کرا."

هەپەگە ڕونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ "لەڕۆژی یەکی نیساندا، لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٦:٣٠ و ١٦:٤٥ دا، سەری مەتینا و ناوجەی یەکماڵەی هەرێمی مەتینا، بۆردومان کرا."

هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل لەكۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژەی بەوە كردوە كە "لەو هێرشانەدا، هیچ زیانیک بەر هێزەکانیان نەکەوتوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×