هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڵێنى پشتیوانی زیاتر بە هەسەدە دەدات
  2021-04-04       473       
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا رایگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی هاوبەشە ناوچەکییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لەرۆژئاوای کوردستان.

ئاوێنە: هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرۆکایەتیی دەکات لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، سەربازانی ئەمەریکا کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوبوونەتەوە، پشتیوانی لە هاوبەشە سورییەکانمان دەکەن، ئەویش بە دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و لەچوارچێوەی ئەرکەکانمان بۆ شکستپێهێنانی داعش.

هاوپەیمانێتییەکە جەختی کردۆتەوە لە پابەند دەبن بە بنیادنانی توانای هاوبەشەکانیان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای کوردستان) بۆ شەڕکردن لەدژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

لەگەڵ ئەوەی تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام نارەزایەتیی خۆی بەرانبەر بە پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەربڕیوە و داوای لەواشنتۆن کردووە دەستبەرداری ئەو هێزانە بێت، بەڵام لەدوای هاتنی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بەسەرۆکایەتیی جۆ بایدن، پشتیوانییەکانی ئەمەریکا لەهەسەدە و رۆژئاوای کوردستان زیادیان کردووە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×