هه‌ریه‌كه له عه‌لی حه‌مه ساڵح و دابان محه‌مه‌د، ئاگاداركردنه‌وه‌ی دادگایان پێگه‌شت و رایده‌گه‌یه‌نن،" بەویستی خۆمان دەچینە بەردەم دادگا، ئەوەی وتومانە لەسەر قاچاخچێتی بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین".
ئاوێنه: دادگایی كردنی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره به‌هۆی سكاڵایه‌كی ده‌روازه‌ی نێوده‌ڵه‌تی باشماخه‌وه بووه كه له‌رابردوودا رایان گه‌یاندبوو،"كاری قاچاخچییه‌تی تێداده‌كرێت".
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له روونكردنه‌وه‌یه‌كیاندا رایده‌گه‌یه‌نن،"باشماخ لە ڕابردو و ئێستادا ناوەندێکی گەورەی قاچاخچێتیە دادگا‌و داواکاری گشتی و دەسەڵات، تەماشاکەرن و زەلیلانە لەو قاچاخچیانە دەڕوانن، لەبری ئەوانەی سەدان ملیۆن دۆلاریان بە قاچاخی برد و ئەوانەی ڕێگا خۆشکەر و بکەری قاچاخچێتین، ئێمە دەدەنە دادگا".
ده‌شڵێن،"ئێمە ھەموو شت لەبەردەم دادگا دەسەلمێنین، بە وردەکاری زۆر و ناوھێنانەوە، ھیوادارین دادگاش سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت، بۆ ئەمەش دوو بژاردە ھەیە".
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره باسیان له ئه‌گه‌ری بڕیاری دادگا كردووه و ده‌ڵێن،"یان دادگا سەربەخۆیانە بڕیار دەدات و قسەکانمان دەسەلمێنێت یان بە ساڵێک بۆ پێنج ساڵ حوکمی ئێمە دەدا، چونکە ھیچ سزای پێبژاردنێک نادەینە قاچاخچیەکان".