غالب محەمەد: بەهۆی رەخنەگرتن لەبوونی گەندەڵی و نادادپەروەری لەپارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ھێرشکرایەسەرم
  2021-04-06       802       
غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی رەخنەگرتنی لەبوونی گەندەڵی و نادادپەروەری لەپارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم هێرشیکراوەتەسەر و هۆکارەکەی "سیاسی"بووە، لەئێستاشدا دۆسییەکەی لەدادگاکانی هەرێم هیچ بەرەو پێشچونێکی بەخۆیەوە نەبینیووە و داوایکردوە دۆسییەکەی بۆ بەغدا بگوازرێتەوە یان دوبارە سکاڵا تۆمار دەکاتەوە.

ئاوێنە: غالب محەمەد کە 26ی شوبات لەسلێمانی هێرشیکرایەسەر لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا کەمتەرخەمن و دوای زیاتر لە 40 رۆژ، تائێستا تۆمەتبارانی روداوەکەیان دەستگیرنەکردوە و بەرەوپێشچون لە دۆسییەکەدا نیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە داوایانکردوە دۆسییەی هێرشکردنەسەری بگوازرێتەوە بۆ بەغدا و لەئێستادا داواکارییەکە خراوەتەبەردەست ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، ئەگەر داواکارییەکەیان رەتبکرێتەوە جارێکی دیکە لەبەغدا سکاڵا تۆمار دەکەنەوە.

ئێوارەی 26ی شوبات لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەسلێمانی هێرشکرایەسەر "غالب محەمەد" ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و بریندار کرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×