رونكردنه‌وه‌ی‌ كه‌شناسی‌ له‌باره‌ی‌‌ بومەلەرزەکەی ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆوه‌
  2021-04-06       1014       
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ بومەلەرزەیەکی‌ به‌هێز شاری‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ هه‌ژاندو بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هه‌رێم-یش دەڵێت، بومەلەرزەکە بەدوری 9.5 کیلۆمەتر لەقەزای پێنجوێن بەگوڕی 5.4 بە پلەی ڕێختەر ڕویداوە.   

ئاوێنه‌: لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، کاتژمێر 6:12 خولەکی سێشەممە 6ی نیسان، بومەلەرزەیەک لەقەزای پێنجوێن ڕویداو لەسنوری پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی هەستی پێکراوە.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بومەلەرزەکە بەدوری 9.5 کیلۆمەتر لەقەزای پێنجوێن‌و بەقوڵایی 10 کیلۆمەترو بەگوڕی 5.4 بەپلەی ڕێختەر ڕویداوە."  

پێشتریش ناوەندی بومەلەرزەی‌ ئێران بڵاویكردبوه‌وه‌ كه‌ بومەلەرزەکە بەگوری 5.3 پله‌و بەقوڵایی 10 کیلۆمەتر بووەو چەقی بومەلەرزەکەش شاری‌ کرماشانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بووه‌.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×