قەدەغەی هاتوچۆ لە ئەمڕۆوە له‌ هه‌رێم جێبەجێدەکرێت
  2021-04-08       986       

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان قەدەغەى هاتوچۆى لە کاتژمێر 8ى شەو تا 6ى بەیانى ڕاگەیاند و بڕیارەکە لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و تا 12ى نیسانى 2021 بەردەوام دەبێت.      
  
ئاوێنه‌:  دەقى بڕیارەکانى وەزارەتى ناوخۆ:    

یەكەم: قەدەخەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاژێر 08:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی.   

دووەم: بەدەر لە خاڵی (یەكەم)ى سەرەوە، رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستیيەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.   

سێیەم: دەرمانخانە ئێشكگرەكان بە كراوەیی دەمێننەوە.   

چوارەم: ئالۆگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانى هەرێم، و لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق.   

پێنجەم: بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی هەردوو بەیانمان ژمارە (12 و 13) جگە لەو بڕگانەی كە ناگونجێت لەگەل خاڵی (یەكەم)ی سەرەوە.   

شەشەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێڕییەكانی دیکە، ئەم بەیانە جێبەجێ بكەن.   

حەوتەم: ئەم بەیانە لە رێكکەوتی 08-04-2021 لە کاژێر 08:00ی شەو، تاوەکو رێكکەوتی 12-04-2021 کاژێر 08:00ی شەو جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.   

 

ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستیيەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.   

سێیەم: دەرمانخانە ئێشكگرەكان بە كراوەیی دەمێننەوە.   

چوارەم: ئالۆگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانى هەرێم، و لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق.   

پێنجەم: بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی هەردوو بەیانمان ژمارە (12 و 13) جگە لەو بڕگانەی كە ناگونجێت لەگەل خاڵی (یەكەم)ی سەرەوە.   

شەشەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێڕییەكانی دیکە، ئەم بەیانە جێبەجێ بكەن.   

حەوتەم: ئەم بەیانە لە رێكکەوتی 08-04-2021 لە کاژێر 08:00ی شەو، تاوەکو رێكکەوتی 12-04-2021 کاژێر 08:00ی شەو جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.   

  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×