ئەمڕۆ شەممە، لە كۆبونەوەی نێوان پارێزگاری هەولێرو لیژنەی هاوبەشی
قائیمقامیەتدا بڕیاردرا توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێ کە مانگی رەمەزان
دەقۆزنەوەو نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن.
ئاوێنە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ،
لەدیوانی پارێزگا، بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەوکەسانەی بەقۆستنەوەی مانگی
پیرۆزی ڕەمەزان یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هەوڵاتییان دەکەن، لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی
قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا."
ئەوەشی خستۆتەڕو"لەکۆبونەوەکەماندا تەئکیدیمان لە چاودێریکردنی چڕی
بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان کردەوەو لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەت
بەسەرۆکایەتی قائیمقام ڕاسپێردرا توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێ کە مانگی
پیرۆز ڕەمەزان دەقۆزنەوە و نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن."
ئومێد خۆشناو وتویەتی"نابێت ڕێگە بە هیچ کەس بدرێت یاری بەنرخی خۆراک
و بازاڕ و پێداویستی هاوڵاتییان بکات."
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە سەبارەت بەو چێشخانەو خواردنگانانەشی لەمانگی
پیرۆزی ڕەمەزان کراوە دەبن، جەختمان لەوکردەوە، تەواوی ئەو چێشتخانەو خواردنگانەی
کراوە دەبن لەمانگی یپرۆزی ڕەمەزان دەبێت شوێنەکانیان بەتەواوی بەپەردە داخراو و
داپۆشراو بێ و ڕەچاوی ڕێزگرتن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ڕۆژوگران بکەن، بەپێچەوانەوە
ڕێکاری توندی یاساییان لەبەرامبەردا دەگرێتەبەر.