هاووڵاتیەكی تەمەن 21 ساڵ لە شاخی هەزارمێرد كەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا
  2021-04-10       400       

بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تەرمی كەسێك گەیەندراوەتە نەخۆشخانە كە لە بەرزاییەكانی هەزارمێرد لە باشوری شاری سلێمانی كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە تەمەنی 21 ساڵە.

ئاوێنه‌: سامان نادر ، بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕاگەیاند، گەنجێكە بەناوی (سەربەست فایەق) ه تەمەنی 21 ساڵە و لەگەڵ چەند كەسێك كاتێك سەردانی ئەو بەرزاییەكانی هەزار مێردیان كردووە، كەوتووەتە خوارەوە و هەر لەوێ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستداوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە بۆ لێكۆڵێنەوە لە هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×