سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق کۆبوه‌وه و له‌دیدارێکیشدا، جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگى به‌رده‌وامى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه کرده‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مشه‌و شه‌ممه 10ى نیسانى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌غدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق کۆبوه‌وه.
هه‌روه‌ها له کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به کۆى پێشهاته‌کانى بارودۆخى وڵات و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش کرا و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌پێى ده‌ستور و جێبه‌جێکردنى به‌نده‌کانى یاساى بودجه‌ى فیدراڵى کرایه‌وه که به‌مدواییه په‌سه‌ند کرا به جۆرێک مافى هاوڵاتیانى عێراق بپارێزێت.
هاوکات، ئاماژه به گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا و ڕه‌خساندنى که‌شێکى له‌بار بۆ ئه‌نجامدانى کرایه‌وه به جۆرێک هاوڵاتیان نوێنه‌رانى خۆیان به ئیراده‌یه‌کى ئازاد هه‌ڵبژێرن و متمانه‌یان به ئه‌نجامه‌که‌ى پته‌و بکات.