خەسرۆ گۆران: لەكەركوك پارتی بەبێ هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات
  2021-04-14       442       

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، حیزبەكەیان لە كەركوك بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكات و هیچ هاوپەیمانییەكیشییان لەگەڵ هیچ لایەنێكدا نەكردوە.

ئاوێنە: خه‌سرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە "روداو"ی راگەیاند، "لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراقدا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبچێت بەشداری دەکەین، هیچ هاوپەیمانییەکمان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نەکردوە و لە چەند رۆژی داهاتوشدا ناوی كاندیدەكانمان دەدەینە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن."

خەسرۆ گۆران وتوشیەتی"ئه‌گه‌ر ئەمجارە كورد ئاماده‌كاریی باش بكات، ده‌نگی پێویست لە سنوری ماددەی 140 دەهێنێت، چونکە هەڵبژاردنی ئەمجارە بە گوێرەی بازنە و تەکتیک، جیاوازترە لە هەڵبژاردنەکانی پێشو."

دوای روداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک و زۆربەی ناوچەکانی سنوری ماددەی 140 کشایەوەو لەو سنورە بەشداریی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018دا نەکرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×