لەگەڵ هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، بنكەی سەربازی توركیا لە باشیك كرایە ئامانج
  2021-04-14       409       

ھاوكات لەگەڵ هێرشەكەی ئەمشەو بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، چەند موشەكێكیش ئاڕاستەی بنكەی سەربازی توركیا لە ناحیەی زیلكان كراون.

ئاوێنە: میدیاكانی پارتی لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییەوە رایانگەیاندوە، ئه‌مشه‌و چوارشەممە هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشەكەی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، دو موشه‌كێكیش ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی زلیكانی سوپای توركیا له‌ نزیك باشیك‌ كراون.

لەو هێرشەدا کچێکی عەرەب بەناوی فائیزە مەحمود کە خەڵکی گوندی "گوداد"ی سەر بە ناحیەی زیلکان و تەمەنی 12 ساڵە، برینداربوە.

دوای ئەوەی ئەمشەو دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر بیسترا، كەمێك لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، كە ھێرشەكە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوە.

وەزارەتەكە كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای لێکۆڵینەوەو بەداواداچونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،  لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT کراو بوەو ئاڕاستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە."

 وەزارەتی ناوخۆ وتوشیەتی"خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوەو شوینی هاتنی درۆنەکە."


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×