فەرەنسا ئیدانەی هێرشەكەی سەر هەولێر دەكات
  2021-04-15       294       

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردوی سەر هەولێر دەكات و جەختیش دەكاتەوە لە پابەندبونی بە پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتی" فەرەنسا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی سەر هەولێر دەکات، کە پێشتریش لە 15ی شوبات موشەکباران کرابو. هەورەها ئیدانەی هێرشەكەی شەوی رابردوی پارێزگای نەینەواش دەكات."

هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"فەرەنسا پابەندبونی خۆی بۆ سەروەری و یەکپارچەیی عێراق و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دوپات دەکاتەوە."

وتوشیەتی"گرنگە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگیی نێوانیان زیادبکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانەو دڵنیابونەوە لە پاراستنی سەلامەتیی هەمو عێراقییەکان."

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا سوربونی وڵاتەكەی بۆ بەردەوامیدان بە کارەکانی لەگەڵ هاوبەشە لۆکاڵی و نێودەوڵەتییەکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشدا، دوپاتكردۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×