له ناحیه‌ی بازیان،
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر لە 600 كیلۆگرام خورمادا ده‌گرن
كه دوای خراپبون و به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌ی، به‌رواره‌كه‌یان سڕیوه‌ته‌وه.
ئاوێنە: بەپێی
راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كانی
ناحیه‌ی بازیانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان
و پشكینن بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیان
ده‌فرۆشرێت، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (600) كیلۆگرام خورمادا گرتوه كه دوای
خراپبون و به‌سه‌رچونی ماوه‌ی خواردن و به‌كارهێنانی، به‌رواره‌كه‌یان سڕیوه‌ته‌وه،
ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانیان كردوه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
به‌پێی رێنماییه‌كانی
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێویسته ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی به‌هاوڵاتیان
ده‌فرۆشرێت، به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی به‌شێوه‌ی لێزه‌ر له‌سه‌ر كارتۆن یان
ئه‌و ده‌فره‌ی تێیده‌كرێت بنوسرێت، له‌حاڵه‌تی نه‌بونی به‌روار یان سڕینه‌وه یان
هه‌بونی دو به‌روار فێلی بازرگانییه و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه رێگری
له ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌كرێت.
لیژنه‌ی ناحیه‌ی
بازیانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا
ته‌واوی خورماكه گرتوه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند‌ه‌وه
له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری
یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.