2021-04-21   1555     
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه ده‌رده‌كه‌وێت دوو کەس دەچنە نێو ماڵێک و یەکێکیان لە دوو ژن دەدات، پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوه‌كو ئێستا نازانین ئه‌و كه‌سه‌ی له دوو ژنه‌كه ده‌دات له كوێ خۆی حه‌شارداوه.
ئاوێنە: دوای بڵاو بونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا بڵاوكرایه‌وه، کە دەردەکەوێت دوو کەس دەچنە نێو ماڵێک و یەکێکیان لە دوو ژن دەدات، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: کەسێکمان دەستگیرکردووە، کە هاوکاری ئەو کەسەی کردووە کە لە دووژنەکە دەدات.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی: ئەو کەسەی دەستگیرمان کردووە هاوکاری ئەو کەسەی کردووە، کە لە دوو ژنەکەی داوە و، فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ئەو کەسە دەرچووە، کە لە دوو ژنەکە دەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت لەکوێیە و لە هەوڵداین بۆ دەستگیرکردنی.
سه‌باره‌ت به هۆكاری رووداوه‌كه ، هۆگر عەزیز ده‌ڵێت: ئەو دوو ژنەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەون "دایک و کچن" ئەو پیاوەیشی لێیان دەدات شووبرای ژنەکەیە، کە یەکەم جار زللـه‌كەی لێدەدات، ئەو پیاوە هاتۆتە ئه‌و ماڵە، بۆ ئەوەی بڕێک لەو پارەی قەرزارە بیداتەوە ژنەکە، بەڵام کاتێک شووبرای ژنەکە بەوە دەزانێت تووڕە دەبێت و لە دایکی و لە براژنەکەیشی دەدات