پەكەكە شەهیدبونی فەرماندەیەكی خۆی راگەیاند
  2021-04-21       1420       

ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە)، ئەمڕۆ چوارشەممە، شەهیدبونی فەرماندەیەكی خۆی لە هێرشێكی ئاسمانی توركیادا راگەیاند.

ئاوێنە: نەپەگە لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە كە "دالۆكای شانلی"، ناسراو بە "سینان دەرسیم"، لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی توركیادا لە هەرێمی پاراستنی مەدیا لە 27ی ئۆكتۆبەری 2020 شەهید بوە.

نەپەگە ناسنامەی ئەو فەرماندە شەهیدەی بەمجۆرە خستۆتەڕو:

نازناو: سینان مێرخان

ناو و پاشناو: دالۆکای شانلی

شوێنی لەدایکبون: دەرسیم

ناوی دایک/باوک: یازگۆلۆ/عەلی
کات و شوێنی شەهیدبون: 27ی ئۆكتۆبەری 2020/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×