2021-04-30   460     
وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی چۆنیەتی کردنەوەو گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی بۆ مزگەوتەکان دەرکرد کە تایبەته بەشەوانی قەدر.
ئاوێنه: دهقی ڕێنماییهكان:
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژ خوێنانی خۆشەویست
ئاماژە بەبەیانی ژمارە(١٧)ی ساڵی ٢٠٢١ ی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆشەوی قەدری پیرۆز بریارماندا بە دەرچوواندنی ئەم رێنماییانە:
یەکەم: شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن.
دووەم: مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ.
سێیەم: دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانیان رەچاو بکرێ لەمەترو نیوێك تا دوو مەتر.
چوارەم: خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێ.
پێنجەم: پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی.
شەشەم: لەکاتی بونی سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران.
حەوتەم: بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی رێنمیایەکان دەکەن.
ھەشتەم: دەزگاکانی راگەیاندن دوای (ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن.
نۆیەم: ئەم رێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلایەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێن.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
٣٠⁄٤⁄٢٠٢١