گەشتەكانی سلێمانی بۆ تاران دەستپێدەكاتەوە
  2021-05-01       566       

بریارە لە رۆژی یەك شەممەوە ٥/٢ گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان فرۆِكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و بەپێچەوانەوە دەستپێدەكاتەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی خشتەیەك كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە بریارە سبەی یەك شەممە سەعات 3 و 30 دەقیقەی دوانیوەڕۆ یەكەمین گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان فرۆِكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و  بەپێچەوانەوە دەستپێدەكاتەوە.

دەستپێكردنەوەی ئەو گەشتانە لەكاتێكدایە لەمانگی دەی ساڵی 2020وە بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا ئەو گەشتانە راگیرابوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×