لە هەولێر کەسێک لەلایەن زاوایەکیەوە کوژرا
  2021-05-01       856       
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ لە هەولێر لەسەر کێشەیەکی خێزانی کەسێک کوژراوە.

ئاوێنه‌: پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شەقامی 40مەتریی نزیک شوقەکانی کوارترۆ، هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە کە کەسێک بەناوی (رابەر نوردەین عەبدوڵا) تەمەن 31 ساڵ لەسەر کێشەی خێزانی بریندارکراوە".

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە، دواتر زانیاریی وردتر لەوبارەیەوە دەخەینە ڕوو".

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسە لەلایەن زاوایەکیەوە تەقەی لێکراوە و دوای ئەوەی بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×