2021-05-01   970     
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق رێكه‌وتنیان واژۆكرد و هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان له‌ژێر ناوی"لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان" له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركرد.
ئاوێنه: رزگار حاجی حه‌مه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی رێكه‌وتون، به‌یه‌ك لیست له‌ژێر ناوی " لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان" به‌شداری بكه‌ن.
وتیشی، " سه‌رۆكی لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عیراق، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی ده‌بێت، به تۆماركردنی ئه‌و لیسته‌ش، یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ده‌بێته‌وه به هێزی یه‌كه‌م و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ده‌بێته هێزی سێیه‌م".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له كه‌ركوك به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆش جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، تایبه‌ت به هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دانانی كاندیده‌كانیان كۆبوه‌وه و بڕیاره‌كانیشی به‌راسپارده‌یه‌ك ئاراسته‌ی جڤاتی نیشتمانیی ده‌كات بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردن.