2021-05-08   986     
كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته بڕیاری پێداچوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاكوانه‌كه‌ی بادینان، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی به گه‌لی كوردستانه‌وه گرێیان ده‌دات له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌های هاوبه‌ش و پرنسیپی هاوبه‌ش دامه‌زراون له‌نێویاندا ئازادی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان.
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر دۆسێی سزادراوانی بادینان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته بڕیاری پێداچوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاكوانه‌كه‌ی بادینان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا ئه‌وه به‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی به‌گه‌لی كوردستانه‌وه گرێمان ده‌دات و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌های هاوبه‌ش و پرنسیپی هاوپه‌ش پێكراو دمه‌زراون له‌نێویشیاندا ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تییان هه‌یه".
راشیگه‌یاندووه كه "كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی ئاشكرای خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تۆمه‌تباركردنی په‌یوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان و كونسوڵخانه‌كانی كراوه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌م په‌یامه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا دوای روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دادگای پێداچوونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دێت كه تیایدا جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه بڕیاره‌كه‌یان یاساییه و به‌بێ ده‌ستوه‌ردان بڕیاری سزادانی ئه‌و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانه‌ی بادینان دراوه.