ئەحمەدی نەژاد دووبارە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئێران کاندید کردەوە
  2021-05-12       485       

ئەمڕۆ دووبارە مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆکی پێشووی ئێران خۆی بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکە کاندید کردەوە.

ئاوێنه‌: بە گوێرەی سەرچاوە ئێرانییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئایار، مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەردانی سەنتەرێکی لیژنەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئێران کرد بە مەبەستی دووبارە خۆ کاندیدکردنەوە.

ناوبراو پێشتر و لە ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٣ لە پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراندا بوو، بەڵام دواتر دوورکەوتوە، شایەنی باسە لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٧ دا ئایەتوڵا عەلی خامنەئی رێگری لە دووبارە خۆ کاندیدکردنەوەی کرد.

وا بڕیاریشە لە ١٨ی حوزەیرانی ئەمساڵدا و دوای زیاتر لە مانگێک هەڵبژاردنەکانی ئێران بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×