2021-05-14   1132     
محەمەد خورشید
محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان لهكهركوك دهڵێت، "لەسیستەمی بازنەیی ھەڵبژاردنەکان ناحەقییەکی گەورە لەکوردی کەرکوک کراوەو لەبازنەی حەویجە بە98 ھەزار دەنگ کورسیەک بەدەست دەھێنرێت، بەڵام لەبازنەی رۆژھەڵات کە بازنەی کوردیە بە 130 ھەزار دەنگ کورسیەک بەدەستدێت".
ئاوێنه: لەسەر ئامادەکارییەکانی حزبەکەی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد خورشید بەئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووه، "ئێمە وەکوو پارتی پێشنیاری یەک لیستی و دروستکردنی ھاوپەیمانێتی خستە بەردەم لایەنەکانی کەرکووک بەڵام سەری نەگرت بەڵام پارتی بەشداری ھیچ کۆبوونەوەیەکی لایەنەکانی کەرکووکی نەکرد بۆ یەک لیستی و دروستکردنی ھاوپەیمانێتی، بەڵام ئەم سیستەمی ھەڵبژاردنە شێوازی دەنگدانە بەتاک و کاندید بۆیە دروستکردنی ھاوپەیمانێتی گرنگییەکی ئەوتۆی نییە".
وتیشی، "وەکو ھەر پارتێکی دیکەی عێراق ئامادەکاریمان بۆ ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێکردوەو بەدوو کاندید بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کەرکووک دەکەین و ھەر بابەتێکی تریش بێتە پێشەوە ئەوکات بڕیاری پێویستی بۆ وەردەگرین"
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه "لەسیستەمی بازنەیی ھەڵبژاردنەکان ناحەقییەکی گەورە لەکوردی کەرکووک کراوە و لەبازنەی حەویجە بە98 ھەزار دەنگ کورسیەک بەدەست دەھێنرێت بەڵام لەبازنەی رۆژھەڵات کە بازنەی کوردیە بە 130 ھەزار دەنگ کورسیەک بەدەست دێت".
بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند، "جەماوەری پارتی ھەر لەکەرکووکن تەنھا ھەندێک بارەگایان لەھەولێرە ئەویش بەھۆی داگیرکردنی کەرکووک و بارەگانیان لەشارەکە و ھەرکات ھەست بەئازادی کاری سیاسی بکەین حەتمەن دەگەڕێینەوە کەرکووک".