2021-05-15   1778     
كۆمیته‌ی 16ی ڕێكخستنی دینارته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ئه‌منی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، ئه‌ندامێكی كۆمیته‌كه‌یان ده‌ستگیركراوه، ئه‌م كاره‌ش یه‌كه‌مجار نیه.
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، كۆمیته‌ی 16ی ڕێكخستنی دینارته‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند، "زۆر به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامی كۆمیته‌كه‌مان ماموستا محه‌مه‌د ساڵح ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كانی ئه‌منی سه‌ر به پارتی له ناوچه‌كه ده‌ستگیر كراوه، ئه‌مكاره ناشارستانیه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵات، یه‌كه‌مجار نیه كه به بیانوی جیاواز كادر و لایه‌نگره‌كانمان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م كاره ده‌بێته شێواندنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان به گشتی، له‌به‌رئه‌وه داواكارین به زوترینكات ئازاد بكرێت".
تاوه‌كو ئێستا به‌رپرسانی داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سنوری ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به‌قه‌زای ئاكرێ، هیچ رونكردنه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌ندامی كۆمیته‌یه‌ی یه‌كێتی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.